کرماشــــــــــــــــــــــــــــــان
پێشکه‌ش به گیانی پاکی هه‌ڤاڵ ئێحسان فه‌تاحیان که
به مه‌رگی بوێرانه‌ی دڕ به شه‌وه‌زه‌نگی
خێمه‌ی داڕزیوی وه‌لی فه‌قیه ده‌دات.
به‌هه‌ر لایه‌کا ئه‌ڕوانم
په‌رده‌یه‌کى ئه‌ستوورى خه‌م
به پێش چاومدا کشاوه
جێ به جێ و
قوژبن به قوژبن
دارى نامۆیى رواوه
ده‌مێک ساڵه
قوڵنگهکهى ده‌ستى "فه‌رهاد"
به ئاسمانه‌و
قه‌تیس ماوه
سه‌روى سه‌وزى باڵاى "شیرین"
وه‌رزه‌کانى لێ شێواوه
هه‌ر پایزیه و تێکژاکاوه.
کرماشانم...
ئه‌ى شۆڕهژنى کهڵوڕى ئاودامانم
ده‌مێک ساڵه
پشکۆى ئه‌وینی پیرۆزت
وه‌ک پێش‌و ناگه‌شێته‌وه
ئاڵاى ده‌ستى ئاشقانت
له‌سه‌ر بێستونى نهستوو
وه‌ک جاران ناشه‌کێته‌وه.
نه بڵێسه‌ى "ئاناهیتا"
نه برووسکه‌ى وشه‌ى "عشقى"
نه سۆزى شێعرى "لاهووتى"
نه تۆپه‌کان "یارمهمهدخان"
هیچیان نه‌مان
جه‌خار له سووڕى غهدارى ده‌وران
نیشتمانى "ئاهوورا"کان
بوو به موڵکى "ئه‌هریمه‌ن"ان!
* * *
ئاخ وڵاتى پروشه‌ى شێعر و وشه‌ى پرشنگ
ئه‌ى هه‌رێمى هه‌وره‌بانى تاڤگه و قه‌ڵبه‌زه‌ى مۆسیقى
ئاخ وڵاتى سۆزى "یه‌سنا" و زایه‌ڵه‌ى سه‌وزى "گاتاکان"
ئاخ گزنگى بزه‌ى "مه‌زده‌ک"
ئاخ وڵاتى تریفه‌ى شینى شۆڵهى زیوینى مانگه‌شه‌و
له به‌ریانى کانى شه‌رابى "تاقۆسان"
له ژێر سێبه‌رى شۆڕه‌بى و
داخى "رۆکسانا"ى کوردستان
ئاخ شلێرى خوێنى "ئارام"
ئاخ په‌ڕاوى وره‌ى "گورگین"
ئاخ سه‌راوى یادگارى قومقومهکهى "نه‌ورۆز گه‌نجى"
ئاخ داڵههۆى خوێن و "خه‌بات"
ئه‌ى کام تۆفان
کامه قهرههێڵ
سێڵاوى سوورى "قه‌ره‌سوو" هه‌ڵده‌ستێنێ و
ئه‌م له‌شکرى نامۆییه ده‌تارێنێ؟
|
+| نوشته شده توسط
هادی محه‌مه‌دی در
|